دامەزرێنەری تویتەر پەشیمانی دەردەبڕێت

دامەزرێنەری تویتەر لە تویتێکدا سەبارەت بە بارودۆخی ئەمڕۆی ئینتەرنێت پەشیمانی دەردەبڕێت.

جاک دۆرسی دامەزرێنەری تویتەر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بیری ڕۆژگاری سەرەتای ئینتەرنێت دەکات، کە تێیدا ئەگەری بێکۆتا و بێسنووری گۆڕین و نوێگەری هەبوو و دانیشی بەوەدانا، بەشێکی بەرسپرسیارێتیی بارودۆخی ئێستای ئینتەرنێت لە ئەستۆی ئەودایە.

دۆرسی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، “بەستنەوەی شوناسی ئینەرنێت و داهێنان لەو تۆڕەدا بە کۆمپانیاکانەوە، بەڕاستی زیانی بە تۆڕەکە گەیاند.. دەزانم کە بەشێکی لۆمەکە بۆ منە و پەشیمانم”.

جاک دۆرسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بەم جۆرە هەڵوێستە ڕەخنەییانەی دەناسرێتەوە و یەکەم جاری نییە دانپێدانانی لەم شێوەیە بکات، چونکە جارێکی دیکەش ڕەخنەی لە وەبەرهێنەران گرتبوو، لەسەر ئەوەی شەپۆلی ئینتەرنێتیی ” Web 3.0″یان قۆرخکردووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: ناكرێت وەزیر بەبێ ڕوونكردنەوە پۆستەكەی جێبهێڵێت

بابەتی دواتر

ساڵانە ملیۆنان هێکتار دارستان لە جیهاندا لەناودەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share