دادگای فەرەنسا لە بارەی دۆسیەکەی سەعد موجەرد بڕیاریدا

لە دوای شەش ساڵ لە تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژی سێکسی، سەعد موجەرد هونەرمەندی ناسراوی مەغریبی لەلایەن دادگای فەرەنساوە تاوانبارکرا و سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەمڕۆ هەینی دادگای تاوانەکان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڕیاریدا بە شەش ساڵ زیندانیکردن و قەدەغەکردنی لە چوون بۆ فەرەنسا بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە دوای تەواوبوونی سزای زیندانیکردنەکەی.

موجەرد هەر ئەمڕۆ لەناو هۆڵی دادگادا دەستگیرکرا و تەنها 10 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لە بڕیارەکەی دادگا.

رووداوی دەستدرێژیکردنی سێکسی لەلایەن ئەو هونەرمەندە مەغریبییەوە دەگەڕێتەوە بۆ 2016 کاتێک لەگەڵ لاورا بریۆل لە هۆتێلێکدا پێکەوە کاتیان بەسەربردووە و سەمایان کردووە، بە وتەی لاورا لەناکاو موجەرد لە سەری داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری، بەڵام لە سەرجەم وتەکانی لەبەردەم دادگا وێڕای دانی بەوەدا ناوە لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەر و خواردنەوە کهولییەکاندا بووە رەتیکردووەتەوە ئەو تاوانەی ئەنجامدابێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share