فەرەنسا و بەریتانیا رێككەوتنێكی نوێ بۆ رێگری لە كۆچبەران واژوودەكەن

هەریەك لە فەرەنسا و بەریتانیا رێككەوتنێكی نوێیان واژووكرد بۆ پێكەوە كاركردن لەپێناو رێگری لە پەڕینەوەی كۆچبەران بە بەلەمی بچوك لەڕێی دەریای مانشەوە.

بەپێی رێككەوتنەكە كە ئەمڕۆ لە پاریس لەنێوان جیرالد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا و سویلا برافرمان-ی هاوتا بەریتانییەكەی واژووكرا، بەریتانیا 72.2 ملیۆن یۆرۆ (74.5 ملیۆن دۆلار) لە ماوەی دوو ساڵدا 2022-2023 دەداتە فەرەنسا بۆ ئەوەی پاریس بەڕێژەی 40% ژمارەی هێزە ئەمنییەكانی زیادبكات، ئەوانەی لە كەناراوەكانی باكووری فەرەنسا دەرچوونیان هەیە، وەك ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی پێداوە.

بەوەش واتە لەدوای رێككەوتنەكەوە 350 ئەندامی نوێی هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا بەشداری لە تیمەكانی گەڕاندا دەكەن.

هەروەك لەندەن و پاریس بەڵێنیانداوە سەرچاوە تەكنیكی و مرۆییەكانیان لە كەناراوەكانی فەرەنسا بەكاربهێنن لەپێناو بەدواداچوون، چاودێری و رێگری لە بەلەمەكانی كۆچبەران بەشێوەیەكی باشنر.

هەردوو وڵات دەیانەوێت ئەو زانیارییانە كۆبكەنەوە و بەكاریبهێنن لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەكانی دزەپێكردنی مرۆڤ بەشێوەیەكی باشتر و رێگری لە پرۆسەكانی پەڕینەوە.

بۆ یەكەمجاریش تیمێك كە چاودێران لەخۆدەگرێت لە هەردوو بەری مانش بڵاوەپێدەكرێن لەپێناو پەرەپێدانی لێكتێگەیشتنی هاوبەش و باشكردنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە كۆچبەران و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری.

رێككەوتنەكە لەكاتێكدایە یەكشەممەی رابردوو حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند زیاتر لە 40 هەزار كۆچبەر لەمساڵدا لەڕێی مانشەوە پەریونەتەوە بۆ بەریتانیا، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێیە.

وەزارەتی بەرگریش رایگەیاند، پێشبینی دەكات كۆی ژمارەكە بگاتە 40 هەزار و 885 كە زۆرینەیان لە ئەلبانیا، ئێران و ئەفغانستانەوەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: خاوەنی بەنزینخانەکان 800 ملیۆن دینار قەرزیان گەڕاندووەتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی لێسەندنەوەی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانی لە كەرتی تایبەت دەخاتە دەنگدانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share