ترەمپ كچێكی برازای و ڕۆژنامەیەك دەداتە دادگا

دەڵێت، “تۆمەتیان بۆهەڵبەستووم”

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، بڕیاریدا برازاكەی و ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بداتە دادگا و دەڵێت، “تۆمەتیان بۆهەڵبەستووم”.

ساڵی 2018، ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردبوو، “ترەمپ لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا خۆی لە باجدان دزیوەتەوە”.

دوو ساڵ دواتر و لە پەرتوكێكدا بەناونیشانی “چۆن خێزانەكەم ترسناكترین پیاوی جیهانی خستەوە؟”، ماری ترەمپ برازای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا وتی، “من زانیارییەكانم ئاشكراكردووە و بە ڕۆژنامەكەم ڕاگەیاندووە كە ترەمپ باجی نەداوە”.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ترەمپ بڕیاریداوە هەریەك لە ماری ترەمپی تەمەن 56 ساڵی برازای و چەند ڕۆژنامەنووسێكی نیویۆرك تایمز بداتە دادگا.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، برازاكەی ناپاكی لەگەڵ كردووە و ئەو ڕێككەوتنەی پێشێلكردووە كە هەردووكیان كردبوویان بەوەی ماری زانیارییەكان لەبارەی مامییەوە نەدركێنێت.

داوا یاساییەكەی ترەمپ دەڵێت، “ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی نیویۆرك تایمز، چەندین جار پەیوەندییان بە ماری-یەوە كردووە و قایلیانكردووە تۆمارە نهێنییەكانی باجدانی مامی دزەپێبكات و بیدات بە ڕۆژنامەكە”.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، دۆناڵد ترەمپ بەهۆی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەكەوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە و ئێستا داوادەكات بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار قەرەبووبكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکی سنووری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیاند

حکومەتی سوریا مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکەی گەورەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەی…
Total
0
Share