نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، بۆ یەکەمجار لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا 70 دۆلاری تێپەڕاند و نەوتی خاوی ئەمریکییش بەرزترین ئاستی لەماوەی دوو ساڵدا تۆمارکرد ئەمەش دوای هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 71.38 دۆلار لە مامەڵەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە 8ی کانونی دووەمی 2020ەوە، هەروەها لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا نرخەکەی گەیشتە 71.11 دۆلار و بە بڕی 1.75دۆلار و ڕێژەی %2.5 بەرزبووەتەوە.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 1.60 دۆلار و بەڕێژەی %2.4 بەرزبووەوە و گەیشتە 67.69دۆلار.

پشکەکانی نەوتی ئاسیا بەرزبووەوە و دوای پەسەند کردنی یاسای پاڵپشتیی بەبڕی 1.9 تریلیۆن دۆلار، هەروەها هەنگاوە ئەرێنییەکانی ئەمریکا و چین لەڕووی ئابورییەوە کاریگەریی کردووەتەوە سەر بوژانەوەی ئابوریی جیهانی.

حوسییەکانی یەمەن دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە کرد لەوانە کێڵگەکانی ئارامکۆ، دواتر ڕیاز ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بۆ شکستهێنانە بە ئاسایشی وزەی جیهانی.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا هەڵوێستی توندی نییە لەسەر هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ئارامکۆ

بابەتی دواتر

پەیامی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ ڕۆژی جیهانیی ژنان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share