جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا چینییەکەی رایگەیاند، چاوەڕێ ناکرێت جەنگی نێوان چین و تایوان هەڵبگیرسێت و هەرگیز جەنگی سارد لەنێوانیان روونادات.
جۆو بایدن سەرۆکی ویلاتەیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی G20 کە لە دوورگەی بالیی ئیندۆنیزیا ئەنجامدرا لەگەڵ شی جین بینگی هاوتا چینییەکەی کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و کرد و جەختمان لە کۆتاییهێنان بەو گرژیانەی دروستبووە و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوانمان کردەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هەرگیز جەنگی سارد لە نێوان چین و ئەمریکا روونادات، تەنانەت چین بیری لە داگیرکردنی تایوان نەکردووەتەوە”.
هاوکات لای خۆیەوە شی جینگ بین، سەرۆکی چین هۆشداری بە ئەمریکا داوە سەبارەت بە تایوان و رایگەیاندووە،” تایوان هێڵی سوورە لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکادا”.
باسی لەوەش کرد، “لەگەڵ چین هاوڕابووین لەسەر پاراستنی ئاشتیی و سەربەخۆیی و زاڵبوون قەیران و ئالنگارییە نێودەوڵەییەکان”.
سەبارەت بە بارودۆخی ئۆکرانیا بایدن وتی، “لەگەڵ چین بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، داوا لە هەردوو لایەنی شەڕکەر دەکەین کۆتایی پێبهێنن و جیهان رزگاربکەن و سەقامگیریی بۆ بگێڕنەوە”.
.