شەڕ و ئاژاوە نییە.. مووشەکی ئەتۆمی-یش قەتەر ڕاناگرێت

قەتەر بۆ بۆ مۆندیالی 2022 ئامادەیە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 1.2 ملیۆن کەس ڕوو لەو وڵاتە بکەن.

بە مەبەستی ڕێکخستنی یاریگاکان و پاراستنی هاندەران، حکوومەتی قەتەر پرۆسەی “قەڵغانی مۆندیال” کارا دەکات.

سوپای تورکیا لە قەتەرە

پۆلیس و سوپای قەتەر ئەزموونێکی ئەوتۆی نییە و تەنها (800) پۆلیسی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە مەشقوڕاهێنانیان پێکراوە، ئامانجیشیان سەرپەرشتیکردنی هاندەرانە بە هەموو ڕەنگە جیاوازەکانەوە.

حکوومەتی قەتەر ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی تورکیا و فەرەنسا-دا کردووە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش 3000 پۆلیسی تورکی سەر بە یەکەی کۆماندۆی تایبەت (100 کەسیان بە چەکەوە)، 50 شارەزای پوچه‌ڵکردنەوەی بۆمب، 80 سەگی پۆلیسی بەشداری پڕۆسەکە دەکەن.

تەنانەت کەشتیی (TCG Burgazad)ی سەربازیی تورکیا لە کەنداو جێگیرکراوە، کە توانای بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی ئەتۆمی هەیە، لە نێو کەشتییەکەشدا زیاتر لە 260 شارەزای هێرشی بایۆلۆجی و موشەکیی بوونیان هەیە.

فەرەنسا و پاکستان بەشدارن

حکوومەتی فەرەنساش 115 ئەفسەری کۆماندۆی ئاراستەی قەتەر کردووە، کە شارەزای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و تیرۆرن، تەنانەت شارەزای پوچەڵکردنەوەی هێرشی درۆن و بۆمبی ئاسمانی و زەمینییان لەگەڵدایە.

پۆلیسی تایبەت و کۆماندۆی پاکستان-یش بەشێک دەبن لە پرۆسەکە، ئەو وڵاتەش بە چەندین ئەفسەری بەرەنگاربوونەوەی خۆپشاندان و گردبوونەوەکان بەشداری دەکات.

ژمارەی پاکستانییەکان چوار هەزار و 500 سەربازی پیادەن، جگە لەوەش تیمێکی گەورەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی “سایبەر”یان لەگەڵدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی.

هەروەها پۆلیسی تایبەتیی وڵاتانی ئەمریکا، ئیسپانیا، پۆڵەندا، کوەیت، سعوودیە، ئوردن، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا بەڕێژەیەکی کەمتر ئامادەدەبن.

حکومەتی بەریتانیاش نزیکی 20 کۆماندۆ لەگەڵ تیمی ئینگلتەرا ڕەوانە دەکات، کە ئامانجیان پاراستنی یاریزانان و هاندەرانی “سێ شێرەکە” و دوورخستنەوەیانە لە ئاژاوە و پێکدادان، چونکە دەزانن کە هاندەرانیان شەڕانگێزن.

حکومەتی ئیسپانیاش کە بڕیاربوو زیاتر لە 200 ئەفسەر ڕەوانە بکات، لەو بڕیارە پەشیمانبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وێنە و زانیاری.. رێگە بە هاوڵاتییانی سلێمانی نادرێت بچنە هەولێر

بابەتی دواتر

دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share