“نزیکبوو لە 2007 درێسی چێڵسی بپۆشم و لە کۆتا ساتدا هەموو شتێک تێکچوو”

ڕۆبێرتۆ کارلۆس نزیکبووە لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە بکات

ئەستێرەی دێرینی بەرازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕۆبێرتۆ کارلۆس ئاشکرایدەکات کە لە ساڵی 2007 نزیکبووە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە بکات.

بەرگریکارە ناوازەکەی سیلیساو ماوەی 11 ساڵ بۆ یانەی شاهانە یاریکرد، لەو ماوەیەدا 527 یاری ئەنجامدا و 13 نازناوی چنییەوە، تەنانەت لە ساڵی 2007 لە تەمەنی 34 ساڵیدا بەوپەڕی تواناکانیەوە ماڵئاوایی لە مەدرید کرد و چەندین یانەی زەبەلاحی ئەوروپی پەیوەندیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی بەست و لەکۆتاییدا شکستیانهێنا لە گواستنەوەی.

کارلۆس لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی ئۆ گلۆبۆی بەرازیلی ڕاگەیاندووە، ” دوای ڕیاڵ مەدرید دوو ئۆفەرم لە یانەکانی فەنارباخچە و چێڵسییەوە پێگەیشت، چێڵسی سەرکەوتو نەبوو لە گواستنەوەم و پەیوەندیم بە یانە تورکییەکەوە کرد، بەڵام دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە لەگەڵ بەرپرسانی چێڵسی ڕێککەوتنم کرد و تەنها ئەوەندە مابوو بچمە شاری لەندەن و بۆند واژووبکەم، لە کۆتا ساتدا شکستمانهێنا”.

ئەستێرەی پێشووی سیلیساو دەڵێت، ” هەفتەیەک بەرلەوەی پەیوەندی بە فەنارباخچەوە بکەم سەردانی پاریسم کرد، چاوم بە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و پیتەر کینن کەوت، لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتنمان کرد و لەسەدا سەد دڵنیابووم لە خولی نایابی ئینگلیزی باشترین ئاست پێشکەشدەکەم، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا بەهۆی کێشە لەگەڵ پارێزەرانی یانە ئینگلیزیەکە هەموو شتێک هەڵوەشایەوە”.

ساڵی 2007 جوزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری بلوزی لەندەن بوو، لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ خاوەنی ئاشلی کۆڵ بوو، بەڵام بەدوای یاریزانێکی یەدەگ و شوێنگرەوەدا دەگەڕا، کارلۆس ماوەی دوو وەرز بۆ یانە تورکییەکە یاریکرد، 104یاری ئەنجامدا و 10 گۆڵی تۆمارکرد و 13 گۆڵی ڕەخساند.

بابەتی پێشتر

یەکگرتوو: سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم شکستی هێناوە

بابەتی دواتر

بایدن ئاژەڵی ماڵی دەباتە كۆشكی سپی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share