چۆن جلە ڕەشەکانت دەشۆیت بەبێئەوەی ڕەنگەکەی تێکبچێت؟

یەکێک لە کێشەکانی خانمان لە ماڵەوە شتنی جلە ڕەنگ تاریکەکان و بەتایبەتیتر جلە ڕەشەکان، چونکە جلی ڕەش لەکاتی شتندا پێویستیان بە مامەڵەیەکی تایبەت هەیە، کە زۆرجار ڕەنگی جلەکانی دیکە تێکدەدات یان ڕەنگی ڕەشی جلەکە خۆی تێکدەچێت، بۆ ڕزگاربوون لەو نیگەرانییە خانمان دەتوانن ڕێگای تایبەت بەکاربهێنن لەکاتی شتنی جلە ڕەش و ڕەنگ تۆخەکاندا.

ئەو ڕێگایانەی پێویستە بۆ پاراستنی جلە ڕەنگ ڕەشەکانمان بەکاریبهێنین:

یەکەم: ڕێکخستنی جلەکان بەپێی تۆنی ڕەنگەکانیان، ئەو جلانەی ڕەنگ و تۆنەکانیان لەیەکەوە نزیکن بەیەکەوە لەناو جلشۆردا بشۆردرێن پارێزگاری لە ڕەنگی یەکتر دەکەن، بەڵام بوونی جلێک کە ڕەنگی کاڵ و ڕوونی هەیە دەبێتەهۆی تێکەڵبوونی بە ڕەنگی جلە تۆخەکان و بەتایبەت ئەمە لەحاڵەتی ڕەنگی ڕەشدا زۆرتر ڕوودەدات.

دووەم: هەڵگێڕانەوەی جلە ڕەشەکان بە ڕووی ناوەوەیدا، لەڕێگەی هەڵگێڕانەوەی جلە ڕەشەکان بۆ ڕووی ناوەوەی وادەکات پارێزگاریی لە ڕەنگی دەرەوەی جلەکە بکات کە ڕەشییەکەی وەکخۆی بمێنێتەوە و تێکنەچێت.

سێیەم: ئاوی سارد، ئاوی سارد یارمەتیی نەرمیی جلەکە دەدات هەروەها پارێزگاریی لە ڕەنگی ڕەشی جلەکەش دەکات و ڕێگریدەکات لە تێکچوونی ڕەشییەکەی، بۆیە لەکاتی شتنی جلە ڕەشەکانتدا جلشۆرەکەت با لەسەر ئاوی سارد دابنێ، هەروەها هەوڵبدە جلشۆرەکە لەسەر کەمترین ماوە شتن دابنێ.

چوارەم: بەکارهێنانی پاککەرەوەی تایبەت و گونجاو، لەکاتی شتنی جلە ڕەشەکانتدا هەمیشە دوورکەوەرەوە لەو پاککەروە و شامپۆیانەی کە هەڵگری سپیکردنەوە لە پێکهاتەکانیاندا هەن.

بابەتی پێشتر

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا<br>ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

بابەتی دواتر

ناوی كاندیده‌ په‌سندكراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share