توێژینەوەیەکى نوێ لەسەر دووانە هاوشێوەکان دووپاتیدەکاتەوە کە تایبەتمەندییەکانى کەسێتى تەنها سروشتى نییە بەڵکو کاریگەریی پەروەردەشى لەسەرە، جیاوازى لەنێوان ئەوانەى سۆز و خۆشەویستیی دایکیان پێدراوە لەگەڵ ئەوانەى پێیان نەدراوە زۆر روونە.
بەپێى توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەوانەى زیاتر لەبەردەم سۆز و گەرموگوڕیی دایکانەدا بوون لە تەمەنەکانى 5 تا 10 ساڵى، لە گەورەبوونیاندا گەنجێکى زیاتر کراوە و رۆشنبیر و بەسۆز بوون بەراورد بەو خوشک و برایانەیان کە سۆزى کەمتریان هەبووە.
توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەى باوەشى گەرم، خوێندنەوەى چیرۆک بەر لە خەوتن و ئەودواى سیفاتە سۆزبەخشەکانى دیکەى دایکانە، کاریگەرى لەسەر کەسێتى دەبێت لە پێگەیشتندا، زیاتر لە بیروباوەڕەکانى رابردوو.
دکتۆر جاسمین ویرتز، ئامادەکاری سەرەکیی توێژینەوەکە لە زانکۆى ئیدنبرە رایگەیاند، سیفاتە کەسییەکان ئاماژەى بەهێزن بۆ دەرئەنجامە گرنگەکانى ژیان، لە سەرکەوتنى ئەکادیمی و پیشەییەوە بۆ تەندروستى و خۆشگوزەرانى.
وتیشى، “ئەنجامەکانمان دەریدەخات کە فەراهەمکردنى کەشێکى باوکانە و دایکانەى ئەرێنى لە قۆناغى سەرەتاى منداڵیدا، رەنگە کاریگەرییەکەى بچوک دەربکەوێت، بەڵام گرنگ و بەردەوامە بۆ گەشەکردنى ئەو تایبەتمەندییە کەسییە سەرەکییانە”.
بۆ گەیشتنە ئەم ئەنجامانە، توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنى بۆ دوو هەزار و 232 دوانەى بەریتانى کرد لە لەدایکبوونیانەوە تا تەمەنى 18 ساڵى، بە بەکارهێنانى شێوازێکى تایبەتى توێژینەوەى بەراوردکار لەنێوان دووانەى لەیەکچوو کە لە هەمان ماڵدا گەورە بوون.