ئیدارەی ڕاپەرین لەبارەی سەردانی پرسە لەكاتی دەوامی فەرمیدا هۆشداری بە فەرمانبەران دەدات

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت، نابێت لە كاتی دەوامی فەرمیدا بەڕێوەبەر و فەرمانبەر بۆ مەبەستی پرسە كارەكەی بەجێبهێڵێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی باشتر راییكردنی كاروباری هاوڵاتییان لە دام و دەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی و بەش و فەرمانگەكان ئاگاداردەكەینەوە نابێت لە كاتی دەوامی فەرمیدا كارەكەیان بەجێبهێڵن بۆ مەبەستی سەردانی پرسە، بەو هۆكارەش دەبێتە هۆی وەستاندنی مامەڵەی هاوڵاتییان، لەم بارەیەوە گلەیی و گازندەی زۆر ئاراستەی فەرمانگەكانی حكومەت دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەكاتی بەجێهێشتنی دەوام بۆ مەبەستی پرسە، فەرمانبەر و بەڕێوەبەرەكە بەرپرسیاردەبن.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. محەمەد شیاع سودانی لە نەخۆشخانەیەكی بەغداد: یەكێك ساغیش بێت لێرە نەخۆش دەكەوێت

بابەتی دواتر

مامۆستا جەمال عەبدول دەستنووسێكی خۆی پێشكەش بە تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە خەرجكردنی پارەی وانەبێژی مانگی چوار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و…
Total
0
Share