وەزارەتی ناوخۆ، وادەی دەستپێكردنی خوێندن لە كۆلێژی پۆلیس ئاشكرادەكات و خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەم خوێندن لە كۆلێژی پۆلیس دەستپێدەكات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوەكەیدا خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “ئەو خوێندكارانەی لە كۆلێژی پۆلیس وەرگیراون بە مەبەستی خوێندن لە خوولی 69ـیەمینی كۆلێژەكە، كاتژمێر هەشتی بەیانیی رۆژی سێشەممە ئامادەببن و پابەندی كات و رێنماییەكان ببن”.