چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مەیسن ماونت لە دۆخێکی چەقبەستوودایە.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان مەیسن ماونت و چێڵسی دوای 18 مانگی دیکە کۆتاییدێت، جەمسەرەکان لە هاوینی ڕابردووەوە دەستیان بە دانوستاندن کردووە و هیچ بەرەوپێشچوونێک ڕووینەداوە.

ماونت و چێڵسی ئارەزووی ڕێککەوتن دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا مەرجیان بۆ یەکدی هەبووە و ئەو مەرجانە بوونەتە هۆکارێک بۆ پەکخستنی گفتوگۆکان، لەئێستاشدا ئەگەری جیابوونەوەیان هاتووەتە ئاراوە.

ئیدارەی “بلوزی لەندەن”، هەریەک لە لۆرێنزۆ پێلیگرینی یاریزانی یانەی ڕۆما و جێریمی پینۆی یاریزانی ڤیاڕیاڵی وەک جێگرەوەی ماونت دەستنیشانکردووە، ئەگەر بێتو تاوەکو کۆتایی وەرز لەگەڵ ماونت بە ڕێککەوتنێک نەگات.

بابەتی پێشتر

بێنتانکۆر.. نیوی تۆتنهام بە پێنجی یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید نیگەرانی خۆی بە ڕایەڵەی "لالیگا" گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری ئۆنانا بێدەنگی شکاند

بریکاری یاسایی ئەندرێ ئۆنانا، ئالبێرت بۆتینس وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانەی دایەوە کە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان گۆڵپارێزە ئەسمەرەکە و…
Total
0
Share