یونایتد و لیڤەرپوڵ هەوڵی فرۆشتنی 12 یاریزان دەدەن

یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ بەهۆی زۆرینەی ڕێژەی یاریزانان و ناپێویستبوونی هەندێکیانەوە، هەوڵەکانیان بۆ فرۆشتنی 12 یاریزان دەستپێکردووە.

گواستنەوەکانی هاوینە لە زۆرینەی خولە ناوخۆییە گەورەکانی ئەوروپا تەنها دوو ڕۆژی ماوە (بە ئەمڕۆوە)، لە نێوانیاندا خولی نایابی ئینگلیزی، بەوهۆیەوە یانە زەبەلاحەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ فرۆشتنی یاریزانە ناپێویستەکانیان.

لە ڕیزەکانی مانچستەر یونایتد، سۆڵشایەر دەرگای ڕۆیشتنی بەڕووی جیسی لینگارد، دانیال جەیمس، ئامادۆ دیالۆ، فیڵ جۆنس و دیێگۆ دالوت-دا کردووەتەوە.

لە یانەی لیڤەرپوڵیش، یۆرگن کلۆپ ڕەزامەندی نیشانداوە دەستبەرداری چەند یاریزانێک بن، لەنمونەی دیڤۆک ئۆریگی، ناسانێل فیلیپس، ڕایس ویلیامس، نیکۆ ویلیامس، لۆریس کاریۆس و شێی ئۆجۆ.

ئەم هەوڵدانەی دوو یانە گەورەکەی ئینگلتەرا لەپێناو کەمکردنەوەی ڕێژەی یاریزانانیانە، هەروەها سوودوەرگرتنی داراییە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانە، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی 2021-2022 چانسی یاریکردنیان پێنادرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیركرد ئۆتۆمبێلێكی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی ڕفاندبوو

بابەتی دواتر

کومان هیوای بە ئومتیتی داوە و دەرگای بۆ ڕیکی کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“باڵۆن دۆر” لە یاریگای ئیتیحادە

بە ئەگەرێکی زۆرەوە کێبڕکێی نێوان ڤینیسیۆز جونیۆر و ئێرلینگ هالاند، براوەی خەڵاتی “باڵۆن دۆر” یەکلاییدەکاتەوە. ئەمشەو چوارشەممە، لە…
Total
0
Share