بە بڕیاری دادگا حەمكۆ ئازادكرا

دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری دادگای كەتنی تایبەت بە سزادانی حەمكۆی ئەكتەری بواری كۆمیدی هەڵوەشاندنەوە و پارێزەرەكەی دەڵێت، بەهۆیەوە ئازاددەكرێت.

مەریوان گەردی، پارێزەری محەمەد فەرەیدون جۆرج (ناسراو بە حەمكۆ) بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، بڕیاری دادگای كەتن بە سزادانی حەمكۆ بۆ ماوەی ساڵێك هەڵوەشایەوە.

وتیشی، “بەپێی بڕیارەكە حەمكۆ ئازاددەكرێت، پشتبەست بەو كەفالەتەی پێشتر بۆی ئەنجامدراوە”.

دادگای تێهەڵچوونەوە لە بڕیارەكەیدا دەڵێت، دادگای كەتن بەپێی ماددەی 396 حوكمی ئەو ئەكتەرەی داوە، بەڵام لە دەسەڵاتی دادگاكەدا نییە بەو ماددەیە سزای بدات.

جگە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزادانەكە، بڕیاریشداوە بە گواستنەوەی دۆسیەكەی بۆ دادگای تاوانی هەولێر.

لە 19ی ئەیلولی رابردوو دادگا بڕیاریدا بە سزادانی حەمكۆ بە زیندانیكردن بۆ ماوەی یەك ساڵ لە كەیسی پەیوەست بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی كە پێشتر لەلایەن كچێكەوە سكاڵای لەسەر تۆماركرابوو.

بابەتی پێشتر

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی هەولێر راستبکاتەوە

بابەتی دواتر

ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون لە کڕێشی سەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share