ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون لە کڕێشی سەر

تووشبوون بە کڕێش یەکێکە لە کێشە باوەکان، هەرچەندە مەترسیدارنییە، بەڵام ئەوانەی تووشدەبن بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن.

لە دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە کڕێش، چەوری پێستی سەری کەسەکەیە، یان بەهۆی بەکارهێنانی کرێم و زەیتەکانەوە دروستکردنی کەڕوو، هەروەها هەستیاریی پێست بە شامپۆ و پاکژکەرەوەکان هۆکارێکی دیکەیە، بەدەر لەوانە دەکرێت نەخۆشییەکانی سەدەفی و ئەکزیما هۆکاربن.

ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە کرێشی سەر:

یەکەم: ڕۆژانە قژت بە شامپۆ و پاکژکەرەوەی گونجاو بشۆ بەتایبەت شامپۆ پزیشکییەکان.

دووەم: خۆراکی تەندروست بخۆ، خۆراکی تەندروست یارمەتیدەر دەبێت لە وەرگرتنی بڕی تەواو لە زینک و ڤیتامین B کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەری.

سێیەم: ئەگەر کێشەی بوونی کڕێشی سەر چارەسەرنەکرا بۆت، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت هۆکارەکانی زیادبوونی دەستنیشانبکرێت و چارەسەربکرێت.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری دادگا حەمكۆ ئازادكرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share