وەزارەتی كشتوكاڵ هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام رادەگەیەنێت

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە سەرتاسەری هەرێم رادەگەیەنێت و داواش لە فەرمانگەكان، رێكخراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بەشداری تیادابكەن.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەم هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی نەمام لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

رزگار حەمەد، راوێژكار و بەڕێوبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا و پاراستی ژینگەی هەرێم و زیادكردنی رووبەری سەوزایی ئەو هەڵمەتە نیشتمانییە رادەگەیەنن.

هەڵمەتەكە بە دروشمی (پەرژین بكە بە درەخت) لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و رزگار حەمەد وتی، “بە هەماهەنگیی رێكخراوی مێرگ دەبێت كە هاوكاربووە لە دابینكردنی خۆبەخش و چاڵ لە زۆرێك لە شوێنەكاندا”.

هاوكات هەریەك لە وەزارەتەكانی شارەوانی و پەروەردە، پارێزگارەكان، یەكە ئیدارییە سەربەخۆكان، دەستەی ژینگە، جوتیاران و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، بەشدار و هەماهەنگ دەبن، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەكە ئاماژەی پێدا.

روونیشیكردەوە، ئامادەكاری تەواو بۆ هەڵمەتەكە كراوە و لە چێوەی ئەو پلانانەدایە كە وەزارەت بە مەبەستی كەمكردنەوەی گیروگرفت و كێشەكانی پەیوەندیدار بە وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و داماڵین و رامالینی زەوی ئەنجامیدەدات، تا بتوانرێت ژینگەی هەرێم بپارێزرێت.

بۆ هەڵمەتەكە دابینكردنی نەمام لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە بێ بەرامبەر دەبێت و بەرپرسەكەی وەزارەتەكە داوای لە سەرجەم جوتیار، رێكخراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد هاوكاریان بن تا ژینگەی هەرێم لە مەترسیی بەبیابانبوون بپارێزن.

سەبارەت بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە سەرتاسەری هەرێم لە یادی دامەزراندنی حزبەكەیدا، رزگار حەمەد رایگەیاند، دەستخۆشی لە سەرۆكی یەكێتی دەكەین لە راگەیاندنی هەڵمەتی چاندنی نەمام.

هیواشیخواست، چاندنی نەمام و پاراستنی ژینگە ببێتە كەلتوور و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان هەمان هەنگاو بگرنەبەر و ئەوانیش وەك وەزارەتی كشتوكاڵ هاوكاردەبن بەمەبەستی سەركەوتنی.

بابەتی پێشتر

سێ کەس بە تۆمەتی راوکردنی 11 کۆتر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لە دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ، حکومەت قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخانی نەکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share