لە دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ، حکومەت قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخانی نەکردووەتەوە

ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر ئەو بومەلەرزەیەدا تێدەپەڕێت کە سنووری قەزای دەربەندیخانی گرتەوە و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە، قائیمقامی شارەکەش دەڵێت تا ئێستا حکومەت قەرەبووی هاوڵاتییانی زیانلێکەوتووی نەکردووەتەوە.

سڵێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر ئەو بوومەلەرزەیەدا تێدەپەڕێت کە لە قەزای دەربەندیخان روویدا و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حکومەت یەک دینار قەرەبووی زیانلێکەوتووانی نەکردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “زۆرێک لەو بینا حکومیانەی کە زیانیان بەرکەوت تا ئێستا وەک خۆیان ماونەتەوە، دیارترینیشیان هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی دەربەندیخانە، لەگەڵ پێداویستیی شارەکە بەو هۆڵی نەشتەرگەرییە، بەڵام بەجێهێڵراوە و نۆژەننەکراوەتەوە”.

ئاشکراشی کرد، “لەدوای رووداوەکە بە هەوڵی خێرخوازان بڕی 400 ملیۆن دینار و بڕێکی باش مەوادی بیناسازی بەسەر زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەدا دابەشکرا، ئەوەش حکومەت پێی هەڵنەستا تەنها هەوڵێکی خێرخوازی بوو”.

شەوی 12ی تشرینی دووەمی 2017، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 هەرێمی کوردستانی هەژاند کە زۆرینەی زیانەکانی لە سنووری قەزای دەربەندیخان بوون کە بە هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش برینداربوون و زیاتر لە هەزار و 500 خانووی هاوڵاتییان زیانی بەرکەوت، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لە دامودەزگا حکومییەکان زیانیان بەرکەوت و بەنداوی دەربەندیخانیش یەکێک بوو لە دیارترینیان.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە بارەی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکە و بوونی مەترسی لەسەری بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو کاتەی بوومەلەرزەکە روویدا لە راستیدا زیانی لێکەوەتەوە، درزی لە زەوییەکەدا دروستکرد، بەڵام دواتر کە چاودێریمان کرد زانیمان کە درزەکان زیادیان نەکردووە، بە چەند قۆناغێکیش دەستمان بە نۆژەنکردنەوەی کرد”.

باسی لەوەش کرد، ” ئەو درزەی کەوتبووە نێوان بەشە کۆنکرێتییەکە و خۆڵەکەی چارەسەر بکەین، دواتر دیسان کۆنکرێتمان کردەوە، ئێستاش دەستمان بە قۆناغێکی دیکەی نۆژەنکردنەوە کردووە، کارکردن تێدا بەردەوامە کە بڕی دوو ملیار و 300 ملیۆن دیناری لە لایەن حکومەتەوە بۆ تەرخانکراوە، دەتوانم بڵێم هەتا قۆناغی ساڕێژبوونیش بەنداوەکە هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە”.

وتیشی، “ئێمە دەزانین سێ ساڵە وشکەساڵی هەیە بەراورد بەو چەند ساڵەی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکە دابەزیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا 40 سانتیمەتری لە ئاستی ساڵی رابردوو زیاترە، ئەمە نەک لەبەرئەوەی باران زۆرتر باریوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەوەیە کە دەستمان بە ئاوەوە گرتووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیومەن ڕایتس وۆچ: لە عێراق ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی هاوڕەگەزخوازان ‏سزانادرێن

ڕێکخراوی هیومەن ڕایتس وۆچ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باس ‏لەوەدەکات هاوڕەگەزخوازەکان “کۆمەڵگەی میم” لە عێراق ڕووبەڕووی توندوتیژی،…
زیاتر ببینە

زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەدا
ئەمریكا 100000 سەربازی لە ئەوروپا بڵاوكردووەتەوە

ئەمریكا 100 هەزار سەربازی لە ئەوروپادا بڵاوكردووەتەوە و بەشێكیان لە وڵاتانی هاوسنووری ئۆكرانیا جێگیركراون، “فەرماندەیی ئەمریكا لە ئەوروپا”…
زیاتر ببینە

ناچاربوون ژەمی منداڵەكانیان كەمبكەنەوە
سیاسەتی دارایی ئەردۆغان توركەكانی برسیكردووە

تائێستا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا پێچەوانەی زۆرینەی بیرۆكە ئابورییە باوەكان، باوەڕیوایە كە بەرزیی سوود دەبێتەهۆی زیادبوونی هەڵاوسان…
Total
0
Share