سێ کەس بە تۆمەتی راوکردنی 11 کۆتر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی راوکردنی 11 کۆتر لە سنووری قەزای شارەزوور راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی لە قەزای شارەزوور سێ هاوڵاتیی لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوورەوە دەستگیر کران کە 11  باڵندەی کێویان راوکردبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری بادیدا”.

ئاشکراشی کرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێککاری یاسایی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە…
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share