عێراق دۆسیەی دەركردنی هێزەكانی توركیا لە هەرێم دەجووڵێنێت

لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، عێراق دۆسیەی دەركردنی هێزەكانی توركیا لە هەرێم دەجووڵێنێت.

“محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دۆسیەی بوونی هێزەكانی توركیا لە عێراق و مەترسیداریی ئەو دۆسیەیە لەسەر سەروەریی عێراقی خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران”، وەك محەمەد شمەری ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت.

بەپێی وتەی شمەری، ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت ئەو دۆسیەیە تاوتوێبكات و هێزەكانی توركیا و هێزە بیانییەكانی دیكە بكشێنەوە و حكومەت خشتە و وادە بۆ ئەو پرۆسەیە دیاریبكات.

محەمەد شمەری ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند، “بڵاوبوونەوەی هێزەكانی توركیا لە باكووری عێراق مەترسیدارە و سەروەریی عێراق پێشێلدەكات”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە ساڵێكە خەریكی دزیكردنن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی كارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستییەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share