هەوڵەکانی لاپۆرتا بۆ هالاند هەشت یاریزانی بەرشلۆنە دەکاتە قوربانی

بەرشلۆنە بۆ کڕینی هالاند پێویستی بە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دەبێت

سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا بیر لە کڕینی یەکێک لە بەهێزترین هێرشبەرانی ئەوروپا دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە کۆکردنەوەی داهاتێکی زۆر دەبێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 خوان لاپۆرتا هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەستپێدەکات، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە لە ڕووی داراییەوە توانای دابینکردنی بڕی داواکراوی لەلایەن یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە نییە و ناچاردەبن چەند یاریزانێک بفرۆشن.

تێچوی گواستنەوەی هالاند بۆ هەر یانەیەک لە 100 ملیۆن یورۆ زیاترە و ئەوەش لاپۆرتا ناچاردەکات، بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی ئێستای پێکهاتەی کومان بکاتەوە.

یاریزانەکانیش پێکهاتوون لە، ئەنتوان گریزمان، مارتن برەیزوایت، فیلیپی کۆتینیۆ، ساموێل ئومتیتی، میرالیم پیانیچ، نیتۆ، جونیۆر فێرپۆ، ماتیۆس.

ئەو بڕە پارەیەش کە لە فرۆشتنی ئەم یاریزانانەوە کۆدەکرێتەوە، سەرجەمی لە پڕۆسەی گواستنەوەی هێرشبەرە زەبەلاحەکەی ڤیستیڤالین بەکارناخرێت، بەڵکو کەلێنەکانی بەرگری و ناوەندی بە چەند یاریزانێکی دیکە پێپڕدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

داعش لەبارەی سەردانەکەی پاپاوە باس لە دروستکردنی دینێکی نوێ دەکات

بابەتی دواتر

مەسعود بارزانی بۆ تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم: خزمەتكاری خەڵك بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share