شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتی قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان دەستپێدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە و قۆناغ بە قۆناغ و بەپێی پلانێك سەرجەم سنوورەكان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە و بەپێی پلانێك قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم سنوورەكان دەگرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كاری ئەم هەفتەیە بریتیی بووە لە:-
1.قیرتاوكردنی شەقامی بەردەم هۆڵی ”شێركۆ فارس” .
2.قیرتاوكردنی شەقامی ”گوندی ڕازیانە” نزیك شاری مامۆستایان كە لە ماوەی دوو ڕۆژدا شەقامەكە تەواوكرا، بە نزیكەی یەك كیلۆمەترە.
3. قیرتاوكردنی شەقام و كۆلانەكانی گەڕەكی ”شێخ محێدین” پشت شەقامی سالم و بەردەم مەڵبەندی ئیشی دەستی سلێمانی.
4. چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی ئەڵوەند لە گەڕەكی تووی مەلیك.
5.چاككردنی شەقامی بەردەم پڕۆژەی كوردستی.

6.چاككردنی شەقام و بەشێك لە كۆڵانەكانی گەڕەكی ئازادیی.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

بابەتی دواتر

بۆ ئەمساڵی خوێندن پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share