لاپۆرتا دوو یاریزانە نوێیەکەى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە هەردوو یاریزانە نوێیەکە، جواو کانسیلۆ و جواو فلێکسی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەکان ناساند.

هەردوو یاریزانەکە پاش ئیمزاکردنی گرێبەستەکانیان کە بەخواستن پەیوەندیان بە بەرشلۆنەوە کردووە، درێسی یانە نوێیەکەیان لەبەرکرد و چەند وێنەیەکیان گرت.

دواتر بەرەو مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەى بەرشلۆنە ڕۆیشتن و دەستیان کرد بە ڕاهێنان کردن.

هەردوو یاریزانەکە جەختیان لەوە کردەوە کە خەونی منداڵیان یاریکردن بووە بۆ بەرشلۆنە و ئێستاش پاش بەدەستهێنانی خەونەکەیان، هەموو شتێک لەپێناو یانەکەیان دەکەن.

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ شەممە بزانە

بابەتی دواتر

دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share