بنزیمە ئاڕاستەی لە مباپێ-وە بۆ هالاند گۆڕیوە

ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەرگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ئێرلینگ هالاند دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بنزیمە یەکێکە لەو کارتانەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ قایلکردنی یاریزانە گەورە و ناودارەکان بەکاریدەهێنێت، پێشتر لەم ڕێگەیەوە کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ کیلیان مباپێ کردووەتەوە و توانیویانە باوەڕ بە یاریزانەکە بهێنن وەرزی داهاتوو درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

تێبینی کراوە لەئێستادا بنزیمە هەوڵدەدات کەناڵی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بکاتەوە، کە دەکرێت دواتر پەیوەندییەکان بۆ قایلکردنی یاریزانەکە بە ڕیاڵ مەدرید بەکاربهێنرێت، لە نوێترین جوڵەشدا ئەستێرەکەی فەرەنسا لایکی پۆستێکی یاریزانە نەرویجی-یەکەی کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بنزیمە لەپێشوودا پەیوەندی لەگەڵ مباپێ نەبووە، چونکە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا سزادراوە، بەڵکو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیی هاوڕێیانەی لەگەڵیدا پێکهێناوە، لەئێستادا هەمان ئەو هەنگاوانە بەرامبەر ئێرلینگ هالاند دووبارە دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد هەرێمی لە پارەیەك بێبەشكرد و وەزیرە كوردەكانیش بێدەنگ بوون

بابەتی دواتر

لە هەولێر منداڵێک ماوەی 20 ڕۆژە جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیارنییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی هەڕەشە دەكات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشە لە یانەكانی ڕكابەر دەكات و دەڵێت هێشتا ماومانە ئاستمان زیاتر بەرز بێتەوە. بەرشلۆنە…
Total
0
Share