لە رووداوێکی نامۆدا لە نەشتەرگەرییەکدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر مۆبایلێک لە گەدەی گەنجێکدا دەرهێندرا.
چیرۆکەکە لەوێوە دەستیپێکردووە، گەنجێک لە زیندانی شەبین کومەوە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای مەنوفییە، کاتێک مۆبایلێکی لە ناو زیندانەکە دزیوە و بۆ ئەوەی بیشارێتەوە قووتی داوە.
لە دوای گەیاندنی گەنجەکە بە نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان تیمێکی پزیشکی نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە و مۆبایلەکەیان لە گەدەیدا دەرهێناوە.
بە وتەی ئەندامانی تیمە پزیشکییەکە، نەشتەرگەرییەکە ماوەی یەک کاتژمێری پێچووە و یەکەمجارە نەشتەرگەرییەکی لەو شێوەیە ئەنجامبدرێت.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە نەخۆشخانەیەکی دیکە هەر لە وڵاتی میسر مۆبایلێک لە گەدەی کەسێکدا دەرهێندرا کە ماوەی 20 رۆژ بوو قووتیدابوو.