لەبارەی وەرگرتنی رسووماتێكەوە شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە دەدات

بەرپرسێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی رسووماتی تابلۆی ریكلامی سەر دوكانەكان دەدات و جەختیشدەكاتەوە وەرگرتنی ئەو رسووماتە بڕیاری حكومەتە و خاوەن دوكانەكان سەرپشكن لە لێكردنەوەی تابلۆكە، بەڵام تا لێكردنەوەی تابلۆكە دەبێت رسووماتەكەی بدات.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “رسووماتی تابلۆی ریكلامی سەر دوكانەكان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە و لە ساڵی 2017 دەرچووێندراوە و لە ساڵی 2019 لە سلێمانی جێبەجێكراوە و داهاتەكەی 10%ی بۆ شارەوانییە و 90%ی ئەو داهاتەی لە رسووماتە كۆدەكرێتەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەرگرتنی رسووماتەكە بەپێی شێوازی ریكلامەكە جیاوازە و ئەگەر رووناكی تێدا بێت رسووماتەكەی زیاترە و ئەگەر فلێكس بێت رسووماتەكەی كەمترە كە جۆرەكانی پۆلێنكراون و لە 10 هەزار دینارەوە تاوەكو 100 هەزار دینارە، خاوەن دوكانەكان سەرپشكن لە لێكردنەوەی ریكلام و پۆستەرەكەی، بەڵام رسووماتی تا ئەو ڕۆژەی لێوەردەگیرێت كە ریكلامەكەی هەڵواسیوە.

بابەتی پێشتر

فیرارییەكی شوماخەر بە 13.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

لە 10 مانگدا زیاتر لە 25 هەزار ئاگركەوتنەوە لە عێراق روویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share