وەزیرێکی حکومەتەکەی ریشی سوناک دەستیلەکارکێشایەوە

لە دوای تۆمەتبارکردنی بە ناردنی نامەی هەڕەشە بۆ ئەندامانی پەرلەمان و هاوکارەکانی پێشووی گافین ولیامسۆن وەزیری دەوڵەت لە حکومەتەکەی ریشی سۆناک دەستیلەکارکێشایەوە.

گافین ولیامسۆن وەزیری دەوڵەت کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربووە، رووبەڕووی فشارێکی زیاد لە پێویست بووەتەوە لە دوای ئەوەی نامەیەکی هەڕەشەئامێزی بڵاوبووەوە کە ئاراستەی ویندی مۆرتن بەرپرسی پێشووی رێکخستنی پارتی پارێزگارانی کردبوو.

ولیامسۆن باسی لەوە کردووە، مۆرتن هەوڵی سزادانی ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی داوە کە دژی لیز ترەس بوون، ئەویش بە دوورخستنەوەیان لە لیستی ناوی بانگهێشتکراوان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم.

هاوکات لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای حکومی بە رۆژنامەی زە گاردیانی راگەیاندوە،” ولیامسۆن گێچەڵی پێکردووم و هەڕەشەی لێکردووم”.

لای خۆیەوە ولیامسۆن سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە کە ئاراستەی کراون و ئەم جۆرە تۆمەتانەی بە هۆکاری سەرنەکەوتنی حکومەتەکانی پێشووی بەریتانیا وەسفکردووە.

 

بابەتی پێشتر

بوومەلەرزەیەک لە نیپاڵی دا لە هندستان هەستیپێکرا

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاگرێکەوە لە تورکیا هەشت منداڵ و دایکێکی سوری سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازەربایجان: بەڵگەمان لایە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادا هەن

سەرۆکی ئازەربایجان ئاشكرایدەكات، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادان لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناگۆرنی قەرەباغ. ئیلهام…
Total
0
Share