ئازەربایجان: بەڵگەمان لایە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادا هەن

سەرۆکی ئازەربایجان ئاشكرایدەكات، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادان لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناگۆرنی قەرەباغ.

ئیلهام علێف، سەرۆکی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “ئەرمینیا هەستاوە بە دانانی هەندێک سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانیدا کە لە بنەڕەتدا ئەرمەنی نین، هیچ جیاوازییەکیشییان لەگەڵ سەربازەکانی دیکەدا نییە و تێیاندایە لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕدان”.

سەرۆكەكەی ئەرمینیا دەڵێت، “بەڵگەی هەوڵاگرییمان لەبەردەستدایە، هەروەها ڤیدیۆی بڵاوکراوەی ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێت هەیە کە تێیدا دەردەکەوێت سەربازی وڵاتانی ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی هێزی سەربازیی ئەرمینیان و ئاڵاکەشیان هەڵگرتووە، پێویستە لەسەر ئەمە لێپرسینەوە لە ئەرمینیا بکرێت”.

سەرۆکی ئازەربایجان زیاتر وتویەتی، “ناکۆکییەکانی لەسەر قەرەباغ پێویستە ئێستا چارەسەر بکرێن، باکۆ 30 ساڵی دیکە چاوەڕێ ناکات”.

شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە 27ی ئەیلول-ی ڕابردوو دەستیپێکرد، ئیلهام علێفی سەرۆکی ئازەربایجان حاڵەتی جەنگی لە ژمارەیەک لە شارەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ و باری لەناکاوی نیمچەیی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا ئەرمینیا حاڵەتی جەنگ و باری لەناکاوی سەرتاسەری ڕاگەیاندووە.

ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان و لەناویشیاندا ڕوسیا و فەرەنسا داوادەکەن کە شەڕی نێوانیان ڕابگرن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا فلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا و نیکۆڵ باشینیان، سەرۆکی ئەرمینیا جەختیانکردەوە لەوەی پێویستە هەوڵی تەواو بدرێت بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی قەرەباغ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی ئەوروپا: لەمەودوا دەبێت هەموو مۆبایلەکان بەیەک جۆر وایەر بارگاویبکرێنەوە

بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ئەو مۆبایلە زیرەکانەی لەناو یەکێتیی ئەوروپادا دەفرۆشرێن لەمەودوا دەبێت بەیەک جۆر وایەر…
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share