دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نێوان شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایانگەیاند کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی و گۆڕان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاند، ” لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ له بارەی پەیوەندییەكانی هەردوولا و ڕەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكه كرا”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان به گرنگ و پێویستی قۆناغەكه زانرا له پێناو یه ك هەڵوێستی و داكۆكیكردن له مافەكانی گەلی كوردستان له عێراقی فیدراڵ بەتایبەتی بابەتی موچه و شایسته داراییەكانی هه رێمی كوردستان”.
ئاماژەبەوەشکراوە، پشتگیریی هه نگاوەكانی حكومه تی هەرێمی كوردستان دەکەین په یوەست به دانوستان سەبارەت به یاسای كورتهێنانی بودجە و وەرگرتنی قه رز بۆ دابینكردنی موچەی هاوڵاتییانی كوردستان كه له بارودۆخێكی سەختی ژیاندان، هەروەها خۆئامادەكردن بۆ پرسی یاسای بودجەی ساڵی 2021.
بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی، “هەردوولا كۆكبوون لەسەر زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی كه وابڕیاره ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو له سەرۆكایەتیی هەرێم ئەنجامبدرێت”.
لە ڕاگەیەنراوی هاوبەشی هەردوولادا هاتووە، “كۆبوونەوه تاوتوێی بوارەكانی ئیداری، مالی و پەیوەندییه كانی كرد و گفتوگۆی پێویست ئەنجامدرا بۆ ئەمەش زەمینەسازی بكرێت بۆ كۆبوونەوە و دروستكردنی یه كڕیزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان”.