ئەو نەوتەی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئامادەنەبوون وەریبگرن لە سنووری دوکان دابەشکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو نەوتەی هاوڵاتییانی پێنجوێن و چوارتا ئامادەنەبوون وەریبگرن لە دوێنێوە لە سنووری قەزای دوکان و ناحیەی بنگرد دەست بە دابەشکردنی کرا.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو بڕە نەوتەی لە ماوەی رابردوودا هاوڵاتییانی سنووری پێنجوێن و چوارتا بە هۆی زۆری نرخەکەیەوە وەریبگرن، و لە عەمبارەکانی نەوت و کانزاکانی سلێمانیدا مابووەوە لە سنووری قەزای دوکان و ناحیەی بنگرد دەست بە دابەشکردنی کرا”.

باسی لەوەش کرد، “بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەو ناوچانە، ئەوەی مایەوە لە سنووری هەڵەبجە و خورماڵ دابەشبکرێت”.

ئاشکراشی کرد، “ئەو بڕە نەوتەی بۆ سلێمانی دانراوە لەم قۆناغەدا زۆر کەمە و تەنها یەک لەسەر دەی پێداویستییەکانی پڕ دەکاتەوە، کە بڕی 14 ملیۆن لیتر تەرخانکراوە لەکاتێکدا سنوورەکە پێویستی بە بڕی 110 ملیۆن لیتر هەیە، جگە لەوەی نرخەکەی زۆر گرانە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چەندین جار باس لە ناردنی نەوت کرا لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە، بەڵام تا ئێستا یەک لیتر نەگەیشتووە گەر بێتیش نازانین بە چ میکانیزمێک دابەشدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ماددەی كیمیایی مەترسیدار لە دەروازەیەك دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

چارەنووسی شیروان شێروانی لە زیندان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share