جۆ بایدن هۆشداری لە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی کۆنگرێس دەدات

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری لە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەیی ئەندامانی کۆنگرێس دا و رایگەیاند دیموکراتیەتمان دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا کە لەبەردەم لایەنگرانی حیزبەکەی لە زانکۆی بوۆی پێشکەشی کرد رایگەیاند، “ئێمە بە دووڕیانێکی مەترسیداردا تێدەپەڕین، دیموکراتیەتمان لەژێر هەڕەشەدایە، ئێستا کاتی ئەوەیە بەرگری لێبکەین”.

ئەم وتانەی بایدن لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی تشرینی دووەم هەڵبژاردن بۆ نیوەی کورسییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و بە پێی پێشبنییەکانیش کۆمارییەکان دەتوانن لەم هەڵبژاردنەدا هەڵبستنەوە و زیاتر لە 25 کورسی بەدەستبهێنن، بەمەش دەبنە زۆرینەی ناو کۆنگرێس.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاندووە ،”رۆژی 15ی ئەم مانگە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو رادەگەیەنم.

هاوکات بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا پێشبینییان کردووە دۆناڵد ترەمپ خۆکاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 رابگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەو زیانانەی جگەرە بە پێستیان دەگەیەنێت و تا ئێستا نەتزانیون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سور دەبێت یان شین؟

ڕەنگی ئەو چوار ویلایەتەی کە ماوە دەنگەکانی جیابکرێتەوە لە نێوان شین و سوردایە، کە ئەگەر شین بێت ئەوە…
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share