دارچین بەهاراتێکە کە مێژوویەکی دێرینی هەیە و زانستی مۆدێرن لەم ساڵانەی دواییدا دەستیکردووە بە پشتڕاستکردنەوەی سوودە تەندروستییەکانی.
بەپێی ماڵپەڕی پزیشکیی Healthline، سوودە تەندروستییەکانی دارچین کە بە توێژینەوە پزیشکییەکان سەلمێنراون ئەمانەن:
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر
دارچین دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر بەتایبەت پۆلیفینۆل کە لەش دەپارێزێت لە زیانەکان دەپارێزێت و دەبێتە هۆی فشاری ئۆکسجین.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، خواردنی دارچین ئاستی دژە ئۆکسان لە خوێندا زیاددەکات، بەمەش هەوکردن لە جەستەدا کەمدەبێتەوە.
رەنگە لە نەخۆشییەکانی دڵ بتپارێزێت
خواردنی دارچین دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، کە هۆکاری سەرەکیی مردنە لە سەرانسەری جیهاندا.
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە خواردنی 1.5 گرام دارچین رۆژانە رەنگە ئاستی ترایگلیسیرید و کۆلیسترۆڵی گشتی و LDL و شەکری خوێن لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی میتابۆلیک دابەزێنێت.
هەروەها توێژینەوەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە دارچین پەستانی خوێن دادەبەزێنێت کاتێک بە شێوەیەکی رێکوپێک بۆ ماوەی لانیکەم هەشت هەفتە بخورێت.
هەستیاریی ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە
ئەنسۆلین بۆ رێکخستنی میتابۆلیزم و گواستنەوەی شەکر لە خوێنەوە بۆ ناو خانەکان گرنگە، هەندێک کەس تووشی بەرگریی ئەنسۆلین دەبن کە پەیوەندی بە نەخۆشیی میتابۆلیک و شەکرەی جۆری دووەمەوە هەیە.
هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە دارچین بەرگریی ئەنسۆلین کەمبکاتەوە و هەستیاریی جەستە بەرامبەری باشتربکات و لە ئەنجامدا ئاستی شەکر لە خوێندا کەمبکاتەوە.
بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تێکچوونی دەمارەکان
ئەم پۆلە نەخۆشییە بە لەدەستدانی وردە وردەی کارکردنی خانەکانی دەمار دەناسرێتەوە، وەک نەخۆشیی زەهایمەر و پارکینسۆن، توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە دارچین یارمەتیی باشترکارکردنی دەمارەخانەکانی مێشک دەدات.
پاراستن لە شێرپەنجە
لێکۆڵینەوەی زانستی ئاشکرایکردووە کە رەنگە دارچین گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان کەمبکاتەوە و رێگری لە دروستبوونی وەرەم بکات و هاندەری مردنی خانە شێرپەنجەییەکان بێت.
جگە لەوانەش کاریگەریی دژە میکرۆبی دارچینی رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریکردن لە خراپبوونی ددان و کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.