مانگی خوێنین دەبینرێت.. سبەینێ مانگ گیرانی تەواوەتی لە جیهاندا ڕوودەدات

سبەینێ سێشەممە لە جیهاندا مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات کە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ئەو دیاردەیە ڕووناداتەوە، دیاردەکە پێیدەوترێت، “مانگی خوێنین” بەهۆی ئەوە مانگ بەتەواوی سوور هەڵدەگەڕێت.

دیاردەی مانگ گیرانی تەواو لە ماوەی ئەمساڵدا دووەم جارە دووبارە دەبێتەوە، یەکەمیان لە سەرەتای مانگی ئایاردا بووە، دیاردەکە تا دوای ساڵی 2025 ڕووناداتەوە.

دیاردەی مانگ گیرانی تەواوەتی کاتێک ڕوودەدات کە زەوی بەتەواوی دەکەوێتە نێوان مانگ و خۆرەوە و بەنێوانیاندا تێدەپەڕێت، لەوکاتەدا مانگ بە ڕەنگی پرتەقاڵیی سوورباو دەردەکەوێت.

بابەتی پێشتر

پێنجوێن بێ کارەبا دەبێت

بابەتی دواتر

كام شوێنەی فڕۆكەی نەفەرهەڵگر سەلامەتترینە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share