رووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 7 قوربانی لێدەكەوێتەوە

دیمەنێكی پاش رووداوەكە

رووداوێكی هاتوچۆ لە پارێزگای ئاگری لەنێوان پاسێك و دوو بارهەڵگردا گیانلەدەستدانی حەوت كەسی لێدەكەوێتەوە.

پاسێکی نەفەرهەڵگر کە گەشتی نێوان وان و ئاگری ئەنجامدەدا، لە قەزای توتاک خۆی کێشا بە دوو بارهەڵگردا کە چەوەندەریان بارکردبوو، پێشتر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووبوون و بەریەککەوتبوون، وەك ئەوەی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ ئاماژە پێداوە.

دەشڵێت، بەهۆی کاریگەریی بەرکەوتنەکەوە، پاسەکە ئاگریگرتووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیان کۆنترۆڵی بکەن.

لەو رووداوەدا، حەوت کەس لە سەرنشینانی پاسەکە کە سەرجەمیان 21 کەس بوون، گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیكەشیان برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. رووداوێکی هاتوچۆ مردنی دوو کەسی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

هیومان رایتس وۆچ توركیا و سوریا بە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە رۆژئاوای كوردستان تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share