منداڵێك لە نزیك كەپرە گەشتیارییەكانی ژاڵەناو خنكا

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، منداڵێك لە نزیك كەپرە گەشتیارییەكانی ژاڵەناو خنكا.

كەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، منداڵەكە دوای ئەوەی كەوتووەتە ناو رووبارەكەوە، ئەوانەی كە لەو شوێنە بوون دەریانهێناوەتەوە، تا گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی گشتیی دەربەندیخان گیانیلەدەستداوە.

راشیگەیاند، تەرمەكەی لە نەخۆشخانەوە دەبرێتە پزیشكی دادی و دواتر رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share