هیومان رایتس وۆچ توركیا و سوریا بە بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە رۆژئاوای كوردستان تۆمەتباردەكات

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەسەڵاتدارانی توركیا و سوریا بە هۆكاری بڵاوبوونەوە و زیادبوونی پەتای كۆلێرا لە رۆژئاوای كوردستان تۆمەتباردەكات.

رێكخراوەكە دەسەڵاتدارانی توركیا تۆمەتباردەكات بە پەككخستنی گەیاندنی ئاو بە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، كە ماوەی دوو مانگە بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە.

هەروەك حكومەتی سوریا تۆمەتباردەكات بە رێگریكردن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزە كوردییەكان بە هۆكاری “جیاكاری”.

دانیشتووانی رۆژئاوای كوردستان رووبەڕووی دژواری دەبنەوە لە گەیشتنە ئاوی خواردنەوە بەهۆی پچڕانی بەردەوامی ئاو لە وێستگەی ئاوی علوك-ی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی توركیا.

دانیشتووانەكە لە بەردەم كەمبوونەوەی ئاوی فوڕات-یش دان، كە گرنگترین سەرچاوەی ئاوی ناوچەكەیە.

لە سەرەتای ئەیلولی رابردووەوە پەتای كۆلێرا لە چەندین شار و ناوچەی سوریادا بڵاوبووەتەوە، كە بۆ یەكەمجارە لە ساڵی 2009ەوە.

بەپێی نەتەوە یەكگرتووەكان، حكومەتی سوریا تائێستا هەزار و 249 حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرای تۆماركردووە، لەنێویاندا 49 حاڵەتی مردن هەبووە.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 7 قوربانی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

درێژترین ژنی جیهان چۆن بە فڕۆکە گەشتی کرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی برنج بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی برنج بەرزبووەتەوە و یەك تۆن برنج 200 دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی، هاوكات…
Total
0
Share