سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەداگرتنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو سروشت ئەنجام نەدراوە.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە وەک لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ساڵی پار لەسەر راسپاردەی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی دوو هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە ماڵی و دڕندەکانمان ئەنجامدا و ئاژەڵەکانمان گەڕاندەوە بۆ ناو سروشت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە راستیدا هیچ هەڵمەتێکمان ئەنجامنەداوە، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا قائیمقامی سلێمانی رامانبسپێرێتەوە بۆ ئەنجامدانیی”.
باسی لەوەش کرد، “راگرتن و مامەڵەکردن بە ئاژەڵە دڕندەکانەوە بە پێی یاسا قەدەغەیە و سزای توندی بە دواوەیە، لە هەر شوێنێکیش یان ماڵێک زانیاریمان بەدەستبگات کە ئەو جۆرە ئاژەڵانەیان تێدا بەخێودەکرێن لە رێگەی لیژنەکەمان دەچین و دەستیان بەسەردادەگرین”.