شتیگن ڕیکۆردی (100) ساڵەی بەرشلۆنەی شکاندووە

 

مارک ئەندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی لەم وەرزەدا ڕیکۆردێکی 100 ساڵەیی یانەی بەرشلۆنەی شکاندووە.

بەپێی داتاکانی “ئۆپتا”، لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، تێر شتیگن بە درێسی یانەی بەرشلۆنەوە 13 یاری کردووە، توانیویەتی لە (10) یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزێت، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕیکۆردێکی مێژووییە، لە کاتێکدا وەرزی ڕابردوو بە 35 یاری ئەو ڕیکۆردەی تۆمارکردووە.

لەوەش گرنگتر، شتیگن بووەتە تاکە گۆڵپارێز لە مێژووی (100) ساڵی یانە کەتەلۆنییەکە لە کۆی 13 یاریی دەستپێکی وەرزدا زیاتر لە (10) بردنەوەی تۆمارکردووە، واتا بردنەوەی یەکلاکەرەوەی تۆمارکردووە.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لەم وەرزەدا حەوت یاری لە یاریگای خۆیدا کردووە، شەش بردنەوەی تۆمارکردووە و هیچ گۆڵێکی لەسەر تۆمارنەکردووە، لە کۆی خولەکەدا چوار گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە، کە سیانیان لە یاریی کلاسیکۆدا بوون.

بابەتی پێشتر

کەسوکاری کۆچبەرە کوردەکەی ناو یەختەکەی یۆنان وردەکاریی خنکان و دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیان دەگێڕنەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ماوەی ساڵێکە هیچ هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵە دڕندەکان ئەنجام نەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share