تۆمەتبارێك بە دوو چەكی دەمانچە و بڕنەوەوە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كەسێك بە تۆمەتی برینداركردنی هاوڵاتییەك دەستگیركرا، دەستیش بەسەر دوو چەكیدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە برینداركراوە، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تۆمەتبارەكە دۆزرایەوە و ودەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە و بڕنەو-دا.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ش.ح.م. لەدایكبووی 1981) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share