(NBA) فینێکس دۆڕا و گریزلیز بردنەوەی ژمارە 46ی تۆمارکرد

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی (67)ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی فینێکس سەنز دۆڕاندنی تۆمارکرد و ممفیس گریزلیز براوەبوو.

تیمی ممفیس گریزلیز ژمارەی بردنەوەکانی لە خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا گەیاندە (46) و بەسەر تیمی نیویۆرک نیکس-دا سەرکەوت، یارییەکە بە جیاوازی چوار خاڵ و ئەنجامی (118-114) کۆتاییهات.

لەبەرامبەردا تیمی فینێکس سەنز کە سەرکەوتنی بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان (پلەی ئۆف) مسۆگەرکردووە، بەرامبەر تۆرینتۆ ڕاپتەرز بە ئەنجامی (117-112) دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

تێمبەروڵڤز 110-118 ماجیک

کلیپەرز 106-112 هوکس

پیستۆنز 103-114 سێڵتیکس

کاڤالێرز 105-117 هیت

ماڤرێکس 113-100 ڕۆکێتس

نیکس 114-118 گریزلیز

هۆرنێتس 142-120 پیلیکانز

جاز 102-104 سپێرز

ڕاپتەرز 117-112 سەنز

ویزاردز 109-122 لەیکەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ویستم په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکه‌م، به‌ڵام پێیان وتم شایسته‌ نیت”

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، پێدری له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نیت، که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵیداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بکات و…
Total
0
Share