مانچستەر یونایتد لە بۆندە گەورەکە نزیکبووەتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیاوە ئاشکرایانکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی جادۆن سانچۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بوروسیا دۆرتمۆند نزیکبووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ماڵپەڕی ئەتلەتیکەوە بڵاوکراونەتەوە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە پێناو هاوتاکردنی خەرجیات و داهاتی ساڵانەدا ناچاردەبێت لە میرکاتۆی هاوینی 2021 یەکێک لە ئەستێرە ناودارەکانی بفرۆشێت.

سانچۆ ماوەی دوو وەرزە بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام بەردەوام سەرۆکایەتی یانە زەردە ئەڵمانییەکە پێداگری لە بەردەوامبوونی کردووە و بەرامبەر گواستنەوەی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆیان دەستنیشانکردووە.

ئەتلەتیک نوسیویەتی، یاریزانەکە خەونی گەورەی یاریکردنە بۆ شەیتانە سوورەکانی شاری مانچستەر، دەیەوێت دوای چوار وەرز یاریکردن لە ڤیستیڤالین ئەزمونێکی نوێ لە وڵاتەکەی خۆی، یاخود خولی نایابی ئینگلیزی تاقیبکاتەوە، بۆیە لەئێستادا لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یونایتد کردووە و تەنها ڕەزامەندی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ماوە سەبارەت بە گواستنەوەی.

سانچۆی تەمەن 21 ساڵ لەم وەرزەدا 38 یاریکردووە، 16 گۆڵی تۆمارکردووە و 20 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

کاسیمێرۆ: بەمنزیکانە ڕای خۆمان ڕادەگەیەنین

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هۆشداری دەدەینە پەکەکە نەبێتە هۆکاری ئاڵۆزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیۆلۆ دەیەوێت دووجار بگەڕێتەوە

نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئیتاڵیا و یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، هیوادەخوازێت لە داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و…
Total
0
Share