بۆچی تریپێر 10 هەفتە سزادرا؟ نامەکانی “وەتساپ” ئاشکرابوون ..

ناوەڕۆکی ئەو نامانە ئاشکرابوون کە کیران تریپێر بۆ هاورێیەکی ناردووە و بەهۆیەوە سزادراوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە چەند هەفتەی ڕابردوو سزای سڕکردنی بۆ ماوی (10) هەفتە بەسەر کیران تریپێری بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەپاند.

دواتر فیدراسیۆنەکە ئاشکرایکرد، کە ناوبراو لە پڕۆسەی گرەوکردنی وەرزشییدا بەشداریکردووە و ئەم کردارەش پێچەوانەی سەرجەم یاسا کارپێکراوەکانە لەسەر ئاستی یاریزانانی پڕۆفیشناڵ.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کەیسی تریپێر لەوە گەورەترە کە هاندەران لێیتێگەیشتوون، چونکە ناوبراو ناڕاستەوخۆ بەشداری پڕۆسەیەکی گرەوکردندا کردووە و گرەوەکەش لەلایەن یەکێک لە هاوڕێکانیەوە کراوە.

بەڵگەکانی بەردەم دادگای وەرزشی و فیدراسیۆنی تۆپی پێ بریتیبوون لە نامە نێردراو و هاتووەکانی تریپێر، کە دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکراکراون.

وەک دەرکەوتووە، یەکێک لە هاڕێکانی بە نامە لە ئەپلیکەیشنی “وەتساپ”ەوە پرسیاری لەبارەی پەیوەندیکردنی لە یانەی تۆتنهامەوە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید لێدەکات، یاریزانەکە بەبێ شاردنەوەی زانیارییەکان وەڵامیدەداتەوە، لە کاتێکدا دەزانێت هاوڕێکەی بەم زانیاریانەوە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی گرەوکردن پارە دەخەوێنێت.

هاوڕێکەی تریپێر نوسیویەتی، ” دەتوانم دڵنیابم لەوێ دەڕۆیت؟”، یاریزانەکەش لە وەڵامدا بۆی نوسیوە، “دەتوانیت دڵنیابیت هاوڕێ”.

پاشان هاوڕێکەی دەنوسێت “لەسەدا سەد دڵنیایت دەرۆیت؟”، دووبارە یاریزانەکە دەنوسێت، ” بەڵی هاوڕێ، لۆمەم مەکە ئەگەر شتێک ڕوویدا لە توانای مندا نەبوو، بەڵام زۆر گرنگی بەوەش مەدە”.

بابەتی پێشتر

ئوزێل ڕوودەکاتە تورکیا و ئارسیناڵ موچەی شەش مانگی پێدەدات

بابەتی دواتر

کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی بایدنی پەسەند کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ دووشەممە لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ دەیەوێت پاش یەكسانبونی یەكەم…
زیاتر ببینە

ناهێڵن سیمیۆنی بڕوات

ئینریکی سیریزۆ سەرۆکی یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید متمانەى بەوە هەیە دیگۆ سیمیۆنی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیدا بمێنێتەوە. سیریزۆ دەڵێت سیمیۆنی کارێکی…
Total
0
Share