بنكه‌یه‌كی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با لە بازاڕی كه‌لار كرایه‌وه‌

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لار، بنكه‌یه‌كی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌بای لەناو بازاڕی قەزاكە كردە‌وه‌ و دەڵێت، “بۆ زیاتر كارئاسانیكردن و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییانە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لار، هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه‌ بكه‌ن و رۆژانه‌ تا كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ دەوامكردن لە بنكەكە بەردەوامدەبێت.

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌لار راشیگەیاندووە، هاوڵاتییان دەتوانن لەو بنكەیە كە دەكەوێتە ته‌نیشت به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی خانوبه‌ره‌ی میری لە گه‌رمیان، پارەی كارەبا بدەن و قەرزەكانی پێشوویان پاكتاوبكەن.

 

بابەتی پێشتر

ماسکی داپۆشینی چاو لە کاتی نوستندا ڕێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی دوودڵی و پشوودانی تەواو

بابەتی دواتر

بنزیمە: خۆزگە لەگەڵ ئەم یاریزانە یاریم بکردایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share