ئەو میوانەی رێگری لە دابەزینی کێشی لەشت دەکەن

زۆرێک لەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، واز لە کۆمەڵێک خواردن دەهێنن و پەنا بۆ خواردنی میوە جۆراوجۆرەکان دەبەن بێ ئاگا لەوەی بەشێک لەو میوانەش دەبنە هۆی قەڵەوی.

مایکڵ مۆسڵی یەکێک لە شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێت، “هەندێ لە میوە شیرینەکانی وەک مانگۆ و ئەنەناس و شوتی و کاڵەک رێژەیەکی بەرزی شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی قەڵەوی، بەڵام هەندێکە لە جۆرەکانی دیکە وەک سێو و هەرمێ شەکری کەمتریان تێدایە و بەراورد بەوان کەمتر دەبنە هۆی قەڵەوی”.

باسلەوەشدەکات، “خواردنی سێو دەبێتە هۆی باشترکردنی سووڕی خوێن بەهێزکردنی مێشک و گەر رۆژانە سێوێک بخۆیت تەمەنت درێژتر دەبێت و تەندروستیت باشتردەبێت”.

بە وتەی ئەو شارەزایە، گەر دەتەوێت کێشی لەشت دابەزێنێت بە خێرایی خواردنی شەکر کەمبکەرەوە و لەبری ئەوە جۆرەکانی توو و پارچەیەک شوکڵاتەی رەش بخۆ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: چەند وەرزشێک مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، چەند جۆرێکی وەرزشکردن مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە. توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ریگنسبۆرگی ئەڵمانیاوە ئەنجامدراوە و زیاتر…
Total
0
Share