راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایدەكات، “پاڵپشت بە زانیاریی پێشوەختەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێكی تيرۆریستی لە 4ی ئەم مانگە دزەیان كردبووە ناوچەكە و دوای گەیشتنیان بە سنووری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، پیلانیان داڕشتبوو چەندین كردەوەی تيرۆریستی ئەنجامبدەن”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانییدا هاتووە، بەر لەوەی دەستبكەن بە جێبەجێكردنی پيلانە تيرۆریستیەكانیان زانیاریی ورد و دروست گەیشتە دەست هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە شەوی ( 6 لەسەر 7ی ئەم مانگە لە نزیك گوندی كچانی ناحیەی سەنگاو لە لایەن هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بە هاوكاريی هێزی ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی سلێمانی ئەو گروپە تيرۆریستیە گەمارۆدران.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا دوای ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ بۆ ماوەی 30 خولەك دوو تیرۆریستەكە كوژران و كەسێكی دیكەشیان بە برینداری دەستگیركرا و سەرجەم سنوورەكەش خرایە ژێرچاودێری و كۆنترۆڵی هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو لە هەرێم راگەیەندرا

بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشوو. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share