ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له یاریی “دێربیی ڕۆما” یانه‌ی لازیۆ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد.
یانه‌ی ڕۆما له یاریگای “ئۆڵیمپیکۆ” میوانداریی هه‌ڵۆکانی لازیۆی ڕکابه‌ری مێژوویی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ماوریزیۆ ساری کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی “بیانکۆسێلیستی” له خوله‌کی 29 له‌لایه‌ن فێلیپی ئاندێرسۆنه‌وه تۆمارکرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوایین ساته‌کاندا ئه‌ستێره‌کانی “جێلاڕۆسی” هه‌وڵی بێوچانیاندا بۆ هاوتاکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که، به‌ڵام له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میوان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، لازیۆ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده (27) و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، هه‌رچی یانه‌ی ڕۆمایه به 25 خاڵه‌وه بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.