بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،” بەبۆنەی بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە خشتەی مانگی تەمموزدا پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانە دەكەین كە پلەكانیان بەرزكراوەتەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەروەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێكردووە بە هەمانشێوە لە داهاتوودا بەردەوامبن لە چەسپاندنی یاسا و ڕێنماییەكانی ھاتوچۆ و خزمەتی زیاتر بۆ هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتییەك كە پێیان دەسپێردرێت.