ئەو كەسانەی قەرزدارن كارەباكەیان دەبڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوبەشانەی دەكاتەوە كە لە سێكتەرەكانی ( بازرگانی، پیشەسازی و كشتوكاڵی) قەرزی كارەبایان لەسەر كەڵەكە بووە و زیاترە لە چوار ملیۆن دینار ئەگەر لە ماوەی یەك هەفتەدا قەرزەكە پاكتاونەكەن ئەوا لە هەفتەی داهاتووەوە هەڵمەتی بڕینی كارەبا دەستپێدەكات و كارەباكەیان دەبڕدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە

ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی دەكاتەوە كە لە سێكتەرەكانی ( بازرگانی، پیشەسازی و كشتوكاڵی) قەرزی كارەبایان لەسەرە و زیاترە لە چوار ملیۆن دینار لە ماوەی یەك هەفتەدا سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی كارەبای شارەكانیان بكەن بۆ دانەوەی قەرزەكەیان بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان لە هەفتەی داهاتووە دەستدەكات بە هەڵمەتی بڕینی كارەبای ئەو هاوبەشانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانكاری هەرێم: ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەكان خستوومانەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق

وەفدی دانوستانكاری هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەكان خستوومانەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق.…
Total
0
Share