کێشەی پاریس و مباپێ لە بەرشلۆنە دەنگدەداتەوە

کێشەی نێوان یانەی پاریس سان جێرمان و کیلیان مباپێ تاوەکو ئێستا یەکلایینەبووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسییەکە هەوڵی دابینکردنی جێگرەوەی ئاسکە فەرەنسییەکە دەدەن.

کیلیان مباپێ لە دواین هەڵوێستیدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئاگادارکردووەتەوە، کە بۆندەکەی نوێناکاتەوە، ئەم هەڵوێستەش لیۆناردۆ ئاراوخۆ و ناسڕ خلێفی بەڕێوەبەری وەرزشیی و سەرۆکی یانەی ناچارکردووە بیر لە دابینکردنی جێگرەوەیەکی ناودار بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “as”، بەڕێوەبەرانی پاریس دەزانن واژووکردنی بۆندێکی نوێ لەگەڵ کیلیان مباپێ ئاسان نییە، لە ئەگەری ڕۆیشتنیشیدا پێویستیان بە یاریزانێکی هاوشێوە، یاخود گەورەتر دەبێت، بۆیە ئۆفەرێکی سەرەتاییان پێشکەشی لیۆ مێسی کردووە.

“as” نوسیویەتی، مێسی دەیەوێت لە بارسا بەردەوامبێت، بەڵام ناسڕ خلێفی و هاوکارانی بە پڕۆژەیەکی گەورە و ماوەدرێژ لەگەڵ نێیمار هەوڵیانداوە قەناعەتی پێبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرێکیان بە موچە و گرنگی پێدانی زیاتر خستووەتە بەردەست مێسی، یاریزانەکەش تاوەکو ئەم ساتە ئۆفەرەکەی ڕەتنەکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

فاتی لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

زیرەکیی دەستکرد.. مرۆڤ دەبێت چاوەڕوانی چی بێت لەداهاتوودا!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share