کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت پێویستە بردنەوە لە کلاسیکۆدا بەدەست بهێنین و ئامانجی سەرەکی یانەکەشی ئاشکراکرد کە ناسناوی خولی ئیسپانیایە.

دوپاتیشیکردەوە کە ئەوان لە ئیسپانیا باشتر دەبینرێن و 20 گۆڵیان کردوە و 1 گۆڵیشیان لێکراوە.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ یارییەکەى ئینتەر ئازاترمان دەکات پێویستە باشتر ئاگامان لە هێرشی هەڵگەراوە بێت

/ وەرزی رابردوو لە حاڵێکی خراپدا گەیشتینە کلاسیکۆ، ئەمڕۆ دەگەینە کلاسیکۆ و ئێمە پێشەنگین.

/ کلاسیکۆ سێ خاڵەو یارییەکی گرنگە, ئێمە دەمانەوێت لە پێشەنگدا بمێنینەوە

/ ئێستاش سورم لەسەر ئەوەى کە ئێمە لەسەر ڕێگە ڕاستەکەین, 20 گۆڵمان لەخولی ئیسپانی کردووە و یەک گۆڵمان لێکراوە، زۆر لە پێشتر باشترین

/ کۆندی لەسەدا سەد بۆ یاریکردن ئامادەیە

/ بۆسکێتس یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و کاپتنمانە

/ یاریی رابردوو بەهۆی هەندێ وردەکاری بچوکەوە یەکسان بوین، تیپەکە پابەندە و ئێمە لەسەرەتاى وەرزین

/ هەوڵ دەدەم گوێم لە ڕەخنەکان بێت، من سەرنجم لەسەر کاری خۆمە و هەوڵ دەدەم کلاسیکۆ براوە بین، ئێمە بەرشلۆنەین و دەبێت براوە بین.

/ ئێمە لەخولدا بەشێوەیەکی باش یاریی دەکەین، دەبێت کلاسیکۆ براوە بین

/ ئامانجمان بردنەوەى کلاسیکۆیە و متمانەشمان بەخۆمان هەیە

/ لەخولی یانە پاڵەوانەکاندا هەندێ هەڵەى تاکمان هەبوو

/ دەمەوێت تیپەکە گەشە پێ بدەم و ئەنجامەکانیشی باشتر بکەم، یارییەکانی ئینتەر و بایرن باش یاریمان کردوە بەڵام ئەنجامەکەى باش نەبووە

/ هێشتا زۆری ماوە وەرزەکە کۆتایی بێت، سەرۆک پشتگیریمان دەکات و هەمیشە ئیجابییە ، ئەوەى لە یارییەکەى ئینتەر رویدا ناخۆش بوو

/ دەمانەوێت بە یەکەوە هێرش ببەین و پێکەوە بەرگریی بکەین، فشاریان دەکەینە سەر لە یاریگاى خۆیان، ناشبێ بڕیاری خێرا بدەین

/ لە چامپیۆنز لیگ شکستمان هێناوە بەڵام لەخول ئەنجامەکانمان زۆر باشن

/ پێموایە تیپەکە متمانەى بەخۆیەتی و ئازایەتی تیا بەدی دەکرێت، تا دوا هەنگاو دەجەنگین

/ پێویستە لە روی شوت لێدانەوە باشتر بین، بەتایبەت مارکۆس و رافینیا و دێمبلی

بابەتی پێشتر

پسپۆڕێك: لە مانگێكدا چوار حاڵەتی نابینابوونی منداڵان بەهۆی لایتی لەیزەر روویانداوە

بابەتی دواتر

عەزیز وەیسی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەین بۆ بایرن میونشن

ئیدارەى تۆتنهام بە دواین گرێبەستی یانەى بایرن میونشن ڕازی بووە بۆ دەستبەرداربون لە هاری کەین. دواین گرێبەستی یانەى…
Total
0
Share